هیومان ڕایتس ۆچ: پێویستە حكومەتی عێراق قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان جێبه‌جێ بكات
یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی تیرۆریزم و هه‌ڵه سه‌ربازییه‌كان له‌ساڵی 2009 له‌په‌له‌مانی عیراق ده‌رچووه‌و 2015 هه‌مواركراوه‌ته‌وه، به‌پێی یاساكه لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هه‌ڵه سه‌ربازییه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه كه تائێستا 15 هه‌زار داوای به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
نه‌دیم هاوه‌ری، به‌رێوبه‌ری پرۆگرامی تیرۆریزم و دژه‌تیر ۆریزم له هیومان ڕایتس ۆچ دوێنێ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند "داعش به به‌رده‌وامی چه‌ندین هێرشی فراوانی ئه‌نجامداوه كه مه‌به‌ست لێیان خستنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و زیانه له هاوڵاتیانی عیراقی. ستراتیژییه‌تی عیراق و نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش نابێت قوربانیانی ئه‌م هێرشانه و هێرشه نایاساییه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌كه‌وه پشتگوێ بخه‌ن."
ڕونیشیكردۆته‌وه حكومه‌ته‌كان به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ژیانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌واندا ده‌ژین بپارێزن و ئه‌وانه‌ی تاوان ئه‌نحامده‌ده‌ن بیانبه‌نه به‌رده‌م دادگا. ئه‌وان پێویسته چه‌ند میكانیزمێك دابمه‌زرێنن بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی پێداویستییه‌كانی قوربانییه‌كان، له‌نێوانیشیاندا به‌ڵام نه‌ك ته‌نها سنورداربێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین هێرشی خوێناوی گه‌ڕه‌كه‌كان رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدای كرده ئامانج كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه‌ن. به‌پێی پۆلیسی عیراق، له 31ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2016 دا دوو خۆكوژ له ناوه‌ڕاستی بازاڕێكی به‌غدا خۆیان ته‌قانده‌وه و له‌ئه‌نجامدا لانیكه‌م 25 كه‌س كوژران و 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند.
هه‌رووه‌ها به‌پێی رۆیته‌رز، رۆژی 2 ی ئه‌م مانگه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له چوار ڕیانێكی قه‌ره‌باڵغی گه‌ڕه‌كی سه‌دری شاری به‌غدا ته‌قیه‌وه و له‌ئه‌نجامدا 39 كه‌س كوژران و لانیكه‌م 61 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، و داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند.
نه‌دیم هاوه‌ری جه‌ختیشیكردۆته‌وه "له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق چه‌ند میكانیزمێكی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان دامه‌زراندووه بۆ قوربانییه‌كان، زۆر پێویسته پلانێكی گشتگیرتر له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا په‌ره‌پێبده‌ن. حكومه‌ت پیویسته زامنی ئه‌وه بكات كه قوربانییه‌كان هه‌ستبكه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر پشتگیری‌یان لێده‌كرێت له‌ڕووی ده‌روونی و پزیشكییه‌وه و ئه‌گه‌ر خۆیان بیانه‌وێت، ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن له پرۆسه‌ی یاسایی له‌دژی ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردونه‌ته‌سه‌ر."
رێكخراوی (چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ- هیومان ڕایتس ۆچ) رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی قازانج نه‌ویستی ناحكومیه له‌ساڵی 1978 دا دامه‌زراوه و باره‌گاكانی له شاری نیویۆركی ئه‌مریكایه و كارده‌كات بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌رخستنی پێشێلكارییه‌كان و ساڵانه زیاتر له 100 ڕاپۆرت و هه‌واڵ سه‌باره‌ت به پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌زیاتر له 90 وڵات‌دا بڵاوده‌كاته‌وه.
خه‌ندان
