دادگای تاوانی نەزاهە 700 ملیۆن دینار دەگەڕێنێتەوە كه لە بانکی رافیدەین لە بەغدا دزرا بوو

دادگای تاوانی نەزاهە 700 ملیۆن دینار دەگەڕێنێتەوە  كه لە بانکی رافیدەین لە بەغدا دزرا بوو
دادگای تاوانی تایبەت بە دەستپاکی (نەزاهە) لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بڕی 700 ملیۆن دیناری دزراو دەگەڕێنێتەوە.



ئەو کەسانە 700 ملیۆن دینارەکەیان بەهۆی تێکدانی سیستەمی خەزێنەی ئەلیکترۆنی لە بانکی رافیدەین لقی تەئاخی لە بەغدا، دزیوە.



جومعە ساعدی، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی تایبەت بە دەستپاکی لە رەسافە رایگەیاندووە، کە بەهۆی هەوڵەکانیان، 700 ملیۆن دۆلارەکەیان دۆزیوەتەوە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ بانکەکە.





باسنيوز
Top