داوا لەبەریتانیا دەكرێت ناردنی چەك بۆ عێراق ڕابگرێت
ئۆلیڤدر سپراگ، سەرۆكی لیژنەی بەریتانیای چاودێریكردنی چەك لەڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، رایگەیاند "توانای سەربازی میلیشیا شیعییەكان لەلایەن حكومەتی بەغداوە بەهێزكراوە".
ئۆلیڤدر سپراگ راشیگەیاند "دەبێت بەزووترین كات بەریتانیا ڕێوشوێنەكانی ڕەوانەكردنی چەك ئاشكرابكات، كە نابێت چەكەكانی بگاتە دەستی میلیشیا شیعە پێشێلكارەكان".
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی بڵاویكردەوەو رایگەیاند، میلیشیا چەكدارییەكان بەو چەكانەی رەوانەی عێراق بۆ شەڕی داعش دەكرێت خۆیان پڕچەك دەكەنو ئاشكراشیكردبوو "ئەو میلیشیایانە بەچەكەكانیان تاوانی جەنگ ئەنجامدەدەن".
payamner-
