پرۆسهی كۆنتڕۆلكردنهوهی شاری موسڵ وهستا
لە گەڕەکی تەئمیمی شاری موسڵ کەشوهەوای نێو موسڵ گونجاو نییە و تەمومژێکی زۆر ئاسامانی شارەكەی بەتەواوی داپۆشیوە، ئەگەر ئەمڕۆ کەشوهەوا بەمشێوەیە بەردەوام بێت، پێناچێت هێزە عێراقییەکان پێشڕەوی بکەن".
بەیانی ئەمڕۆ لە قۆڵی باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش هەوڵیداوە هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە نزیک کۆلێژی پزیشکی لەنێو زانکۆی موسڵ بکاتە ئامانج، بەڵام بەر لە گەیشتنی دەتەقێندرێتەوە، بەگوتەی فەرماندە سەربازییەکانیش تەقینەوەکە هیچ زیانێکی نەبووە".
ئێستا هێزە عێراقییەکان لە قۆڵی باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ لە کۆتایی ناوچەی زانکۆ و سەرەتای گەڕەکەکانی شورتە و ئەندەلووس جێگیربوونە، هاوکات لە قۆڵی رۆژهەڵاتی موسڵ هێزەکانی دژەتیرۆر لە کۆتایی گەڕەکی فەیسەڵییە و لە نزیک مەزارگەی نەبی یونسن، لە قۆڵی باشووری رۆژهەڵاتی موسڵیش، هەریەکە لە پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا هەن، دوێنێ هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا گەڕەکی یارمچەی رۆژهەڵاتیان کۆنترۆڵکردەوە، پۆلیسی فیدراڵیش لە کۆتایی گەڕەکی سۆمەرن.
ئەمڕۆ هەموو هێزە شەڕکەرەکانی عێراق لە هەرچوار قۆڵەوە چاوەڕێی گۆڕانی کەشوهەوان و چاوەڕێی ئەوە دەکەن ئەم تەمومژە ئاسمانی موسڵ بەربدات، بۆئەوەی هەم فڕۆکە شەڕکەرەکان چەکدارانی داعش بکەنە ئامانج، هەم هێزە زەمینییەکان دەست بە پێشڕەوی بكەنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی بەری چەپی موسڵ .
payamner-
