سیاسەی کوێتی: ئەمریکا پارستنی ئەمنییەتی ڕۆژھەڵاتی موسڵ بە سوننەکان دەسپێرێت
ڕۆژنامەی سیاسەی کوێتی بڵاویکردەوە لەگەڵ بەرەوپێشەوەچوونی ئوپەراسیۆنی موسڵ بە سەرپەرشتی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ئەمریکا پێشنیازی بە حکومەتی عێراق داوە ئەمنیەتی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی موسڵ بداتە دەست ئەو چەکدارە سوننانە کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە باشیک مەشق و ڕاھێنانی سەربازییان پێکراوە.
ڕۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە کە ڕادەستکردنی ئەمنییەتی ناوچەکانی موسڵ بەدەست خەڵکی ناوچەکە دوو ئامانجی ستراتیجی ھەیە ئەویش، پیشتیوانییەکی بەھێز دەبیێت بۆ سوپای عێراق بۆ پەرتنەبوونی ھێزەکانی و بەرەوپێشوەچوونی لە کەرتی ڕۆژئاوا، ھەروەھا ئەم ھێزانە دەتوانن لەڕووی ھەواڵگرییەوە زیاتر لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە ھەماھەنگی بکەن.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لاوازبوونی ھەماھەنگیی حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەو ھێزانە لە پێشتردا، ھۆکارێک بووە بۆ کەوتنی شاری موسڵ و دەکرێ کاریان لەگەڵ بکرێت بۆ قوناغی دوای داعش لە موسڵ.
payamner-
