دار الحەیات: سەدر ئامادەکاریی خۆپێشاندانی ملیۆنی دەکات
چالاکوانانی ئامادەکاری خۆپێشاندانەکە ڕایانگەیاندووە ئەوان داوا لە خۆپێشاندەران دەکەن لە گۆرەپانی حەی ئەلتەحقیق کۆببنەوە و داواکارییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی ئەمنی و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەمنی بخەنەڕوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ھەفتەی ڕابردوو خۆپێشاندانێک بۆ ھەمان مەبەست لە ساحەی تەحریر بەرێوەچوو بەڵام ھێزە عێراقییەکان لەڕێگەی ھێزەوە بڵاوەیان پێکرد.
ماوەی ٢ مانگە ڕەوشی ئەمنیی بەغدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەو تێکچوون ڕۆیشتووە و چەندین تەقینەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەیەکی زۆری قوربانیی بەدوای خۆیدا ھێناوە، ھەروەھا زۆربەی تەقینەوەکانیش لەو ناوچانە ڕوویانداوە کە لایەنگرانی موقتەدا سەدری تێیدا نیشتەجێن، بۆیە چەندین جارە بەرپرسانی ڕەوتی سەدر ھەڕەشەی خۆپێشاندان دەکەن و پێیان وایە ئەو تەقینەوانە بۆ بەئامانجکردنی لایەنگرانیان دەکرێن.
payamner-
