گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی موسڵ كۆنتڕۆڵكرایه‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌ئه‌منیه‌كانی عێراق گه‌ڕه‌كی ئه‌نده‌لوس-یان له به‌ری چه‌پی موسڵ له‌ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش فه‌ریق ڕوكن، عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یارڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له میحوه‌ری باكور توانیویانه گه‌ڕه‌كی كه‌فائاتی دووه‌م له‌موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌و شه‌ڕ گه‌یشتووته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی.
دوێنێ شه‌ممه، هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌لمودرائه‌لعامین و حه‌دبا، كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌و شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی باشوری به‌ری چه‌پی موسڵ-ی به‌ته‌واوی ڕاگه‌یاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، گه‌ڕه‌ك و شوێنه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان پێكهاتوون له (یونس سه‌بعاوی، یافا، ئینتیسار، شه‌یما، ته‌ندروستی، یارمجه‌ی خۆرئاوا، یارمجه‌ی خۆرهه‌ڵات، وه‌حده، سابرین، سومه‌ر، ساهرون، سه‌لام، فه‌له‌ستین، جه‌دیده‌ی موفتی، میساق، دومیز، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام، كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی، رێگه‌ی كه‌ركوك-موسڵ).
payamner-
