بەوێنە.. کوری بەرپرسێكی عێراقی چایچییەک دەکوژێت
رووداوەکە شەوی هەینی 13/1/2017 لە یەکێک لە چایخانەکانی شاری روومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار رووی داوە و بەهۆیەوە حەمودی ئەلجەنابیی چایچی، گیانی لەدەست داوە.
حەمودی ئەلجەنابی لەلایەن کوڕێکی ئەحمەد حەمید ئەلعەلوانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
شاهێدحاڵەکان باسیان لەوە کردووە، کە کوڕی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بەهۆی ئەوەی داوای چای کردووە و چایچییەکەش لەو کاتەدا نەیتوانیوە چای بۆ ببات، بۆیە کوشتوویەتی.
bas news-
