داواكارى نووسه‌رێكى نزیك مالیكی كێشه‌ى تایفیی درووست ده‌كات
نووسه‌رێكى نزیك له حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى مالیكی، داوا له حكوومه‌ت ده‌كات، وه‌ك مافێكى ده‌ستوورى بۆ هاووڵاتییه‌كى شیعه مه‌زهه‌ب، ده‌سته‌واژه‌ى (خوایان لێ ڕازی بێت) وه‌ك پاشگرى ناوه‌كانى ئیمامى عومه‌ر و ئه‌بو به‌كر و "دایكه عائیشه" له وانه‌كانى خوێندن له قوتابخانه‌كان، بسڕدرێته‌وه.
عه‌لى مرد ئه‌سه‌دی، كه یه‌كێكه له شرۆڤه‌كار و نووسه‌ره‌كانى نزیك حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی له عێراق و نزیك له نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا و حزبى ده‌عوه، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، داوا له حكوومه‌ت ده‌كات، له كتابه ئاینییه‌كانى قوتابخانه‌كاندا، پاشگرى "خوایان لێ ڕ‌ازى بێت" له‌دواى ناوه‌كانى خه‌لیفه‌كانى ئیسلام "ئه‌بوو به‌كرى سدیق" و "عومه‌رى كوڕى خه‌تاب" ، هه‌روه‌ها له‌دواى ناوى "عائیشه" هاوسه‌رى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام كه به‌دایكى ئیمانداران، ده‌ناسرێت، هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌و نووسره، له‌و توویتهیدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه و سه‌رزه‌نشتى ده‌كرێت، ئه‌و داوایه وه‌ك مافێكى ده‌ستوورى خۆى ده‌زانێت و ده‌ڵێت من وه‌كو هاوولاتییه‌كى شیعه هزههب، داوا ه‌كه‌م ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له وانه‌كانى خوێندن بسڕدرێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی، یه‌كێك له پێگه عێراقییه‌كان پرسیارێك ئاراسته‌ى ئه‌و نووسه‌ره شرۆڤهكارهى نزیك مالیكی ده‌كات و ده‌ڵێت :" ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه سڕدرایه‌وه، حزبى ده‌عوه ده‌توانێت خۆشگوزه‌رانى بۆ هاوولاتیانى عێراق فه‌راهه‌م بكات، ئایا پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هۆى (خوایان لێ ڕازی بێت)، ڕاگیراون".
bas news-
