شه‌ڕ له‌ناو زانكۆی موسڵ به‌رده‌وامه و ماده‌ی كیمیاوی دۆزراوه‌ته‌وه
فه‌ریقی روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی رایگه‌یاند، شه‌ڕ له‌ناو كۆمه‌ڵگای زانكۆ به‌رده‌وامه، وتیشی، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر چوونه‌ته ناو زانكۆی موسڵ و گه‌ڕان و پشكنینیا له‌ناو په‌یمانگای ته‌كنۆلۆژی و هه‌ردوو كۆلیژی ددان و شوێنه‌وار كردوه.
وتیشی، دوای چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه ته‌واوی زانكۆی رزگار ده‌كرێت.
فه‌رمانده‌یه‌كی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، سامی عارزی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی عێراق مه‌وادی كیمیاویان دۆزیوه‌ته‌وه كه رێكخراوی داعش هه‌وڵی داوه چه‌كی كیمیاوی لێ دروست بكات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر مه‌وادی كیمیاویدا گرتووه، كه له زانكۆی موسڵ بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌كار ده‌هات.
پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و گروپه‌كانی مافی مرۆڤ و دانیشتوان، رایانگه‌یاند كه رێكخراوی داعش له هێرشه‌كانی عێراق و سوریادا مه‌وادی كیمیاوی له‌وانه گازی خه‌رده‌لی به‌كار هێناوه.
رزگاركردنی زانكۆی موسڵ ده‌ستكه‌وتێكی ستراتیژی گرنگه و یارمه‌تی هێزه عێراقییه‌كان ده‌دات خێراتر پێشڕه‌وی به‌ره‌وی زێی دیجله بكه‌ن، ئه‌فسه‌رێكی سوپاش ده‌ڵێت، هێزه‌كان ده‌توانن له‌وێوه هێرش بۆ لای رۆژئاواش ده‌ست پێ بكه‌ن.
payamner-
