بەوێنە.. زانکۆی مووسڵ بە تەواوی رزگار کرایەوە
هێزە عێراقییەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، زانکۆی مووسڵیان بە تەواوی رزگار کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە 12/1/2017 هێزە عێراقییەکان هێرشیان کردە سەر گەڕەکی زانکۆ لە باشووری بەری رۆژهەڵات (چەپ)ی مووسڵ و بەشێکیان رزگار کردەوە.
رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چەند رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەموو ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوایان رزگار کردەوە،
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
BAS NEWS-
