داعش دایكێك و چوار منداڵ به‌بیانووی هه‌ڵاتن له خاكی خه‌لافه‌ت سوتاند
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی حه‌ویجه بووه، منداڵه‌كانیش سێ كچ و كوڕێك بوون كه كوڕه‌كه له ته‌مه‌نی نۆ مانگی دا بووه، ویستوویانه به‌ره‌و كه‌ركوك هه‌ڵبێن.
ئه‌و سه‌رچاوه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێـت، وتیشی، چه‌كدارانی داعش ئه‌و خێزانه‌یان له رێگه‌ی نێوان ریاز و چیای حه‌مرین ده‌ستگیر كردوه و له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سوتاندویانن كه له رێگه‌دا بوون به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌له‌م له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سهلاحهیدین بچن. وتیشی، چه‌كدارانی داعش دایكه‌كه و منداڵه‌كانیان به‌ستاوه‌ته‌وه و نه‌وتی ره‌شیان پێدا كردوون و سوتاندویانن و به‌ڵێنیان به خه‌ڵكی داوه ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێت ده‌یان سوتێنین.
له 10ی حوزه‌یرانی 2014 رێكخراوی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و شاره‌دێیه‌كانی ره‌شاد و زاب و ریاز و عه‌باسیدا گرتووه كه ده‌كه‌ونه باشوری كه‌ركوك، له‌و كاته‌وه زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س توانیویانه له‌و ناوچانه به‌ره‌و كه‌ركوك هه‌ڵبێن.
PAYAMNER-
