ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن: به‌ری چه‌پی موسڵ به‌ته‌واو رزگاركرا

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن: به‌ری چه‌پی موسڵ به‌ته‌واو رزگاركرا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، به‌ری چه‌پی شاری موسڵ به‌ته‌واوی كۆنترۆل كرا.

عه‌بدولره‌حیم شه‌ممه‌ری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، باسی له‌وه‌ كرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كان ته‌واوی به‌ری چه‌پی شاری موسڵیان له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كرد،

شه‌ممه‌ری وتیشی، له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چاره‌سه‌ری هه‌ندێك ته‌قه‌ی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن، وتیشی، چه‌كدارانی داعش له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ به‌ته‌واوی وره‌یان روخاوه‌.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ پشتیوانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان له‌ رزگاركردنی موسل له‌ ژێر ده‌ستی داعش به‌رده‌وامن، دوای ئه‌وه‌ی له‌ 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 سه‌رۆكی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان كاتژمێری سفری راگه‌یاند.PAYAMNER-
Top