ئەلئەعرەجی: دادگای عێراق ئەندامانی حەشدی شەعبی بە کوشتن و ڕفاندنی ھاووڵاتییان تۆمەتبار دەکات
بەپێی ھەواڵێکی "الغدپرس"، "ماجد ئەلئەعرەجی" سەرۆکی دادوەریی دادگای ناوەندی تاوانەکان لە عێراق ئاشکرای کرد کە دادگا بڕیاری بۆ ٤٧ کەس لە ئەندامانی حەشدی شەعبی دەرکردوە بە تۆمەتی کوشتن و ڕفاندن و بەکارھێنانی چەک دژی ھاووڵاتیان.
ئەلئەعرەجی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ساڵانەدا بۆ دەسەڵاتی دادوەری ئاشکرای کرد کە "دادگای تاوانەکان ٤٧ حوکمی بۆ ئەندامانی حەشدی شەعبی دەرکردوە دوای سەلماندنی تاوانی کوشتن و ڕفاندن و بەکارھێنانی چەک لە دژی ھاووڵاتییانی سڤیل، کە حوکمەکانیش لەنێوان لەسێدارەدان و زیندانی ھەتایی و ١٥ ساڵدا بووە".
payamner-
