ژاپۆن هاوکاریی ئاوارەکانی عێراق دەکات

ژاپۆن هاوکاریی ئاوارەکانی عێراق دەکات
حکومەتی ژاپۆن بڕیاری داوە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە ئاوارەکانی شەڕی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بکات.

لەو بارەیەوە تەلەفزیۆنی فەرمیی ژاپۆن بڵاوی کردەوە کە لە دیدارێکدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کێنتارۆ سۆنۆرا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی ئاوارەکانی شەڕی داعش لە عێراق دەکات.

ئەو هاوکارییانەی حکومەتی ژاپۆن دەدرێت بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتیوانیی ئاوارەکان و یارمەتیدانی سەقامگیرکردنی ئەو ناوچانە کە لەژێر دەستی داعش ڕزگار کراون
payamner-
Top