ڕاگەیاندنەکانی عەرەبی ئاماژە بە پشتیوان و دژبەرەکانی پرۆژەیەکی سەدر دەکەن
بەپێێ هەواڵێکی مەدا پرێس، خالد مەفرەجی وتەبێژی هاوپەیمانی هێزەکان پێشوازیی لیستەکەیان بۆ دەستپێشخەریەکانی سەدر رایگەیاندووە و پێێان وایە ڕێچکەیەکی گۆنجاوە بۆ قۆناغی داهاتوو، قودسی عەرەبیش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو پرۆژەیە لەلایەن دەوڵەتی یاساوە ڕەتکراوەتەوە.
مەداپرێس لەسەر زاری وتەبێژی هاوپەیمانی هێزەکان کە بەزۆری لە هیزە سوننەکانی عێراق پێکدێن ڕایگەیاندووە، ئەو پرۆژەی کە موقتەدا سەدر رڕایگەیاندووە ڕێگەیەکی نوێیە هاوپەیمانیێتیەکەیان بە فەرمی ڕایدەگەینێت کە کارێکی ئەرێنیە و بە هەموو شێوەیەک پیشیتوانی سەرخستنی پرۆژەکە دەکات. مەفرەجی ڕایگەیاندووە کە ئەوان هیواخوازن هەڵبژاردنەکانی داهاتوو شەفاف و پاک بن و دوور بن لە هەژموونی حزبی و ببێتە هەلێک بۆ لایەنەکان تا بە هەڵەکانی پێشوویاندا بچنەوە.
لە بەرامبەردا، (قودسی عەرەبی) لەسەر زاری پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی ڕایگەیاندووە کە پرۆژەکەی سەدر پێویستی بە هەڵسەنگاندن و گەنگەشەکردنە، چونکە ڕایگەیاندنی پرۆژەکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا دەکەوێتە چوارچێوەی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنەکانەوە. تەها دیفاعی دەڵێت "پێویستە نوێنەری کوتلەی ئەحرار خاڵەکانی پرۆژەی سەدر لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ بکات چونکە چەندین پێشنیازی دیکەش لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هەن و ئاراستەی پەرلەمان دەکرێن بە مەبەستی پەسەندکردنیان.
موقتەدا سەدر پرۆژەیەک بەمەبەستی چاکسازی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و گەرەنتی پاکیان ئامادەکردووە کە لە ٣٥ بەند پێکهاتووە و تێیدا داوا دەکات چاکسازی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا بکرێت بۆ ئەوەی لە قوناغی داهاتوودا هەلبژاردنەکان دوور لە کارتێکردنی حزبی بەڕێوە بچن.
لەم بارەیەوە زیا ئەلئەسەدی پەرلەمانتاری رەوتی سەدر بە قودسی عەرەبی ڕاگەیاندووە، ئەوەی پێشکەشکراوە پێشنیاز نییە بەڵکو پرۆژەیەکی تێروتەسەلە و لەلایەن شارەزایانەوە نووسراوە و تێیدا داواکراوە کەسی هەڵبژێردراو بەرپرس بێت بەرامبەر دەنگدەر و بەشداریکردنی میلیشیاکان لە هەڵبژاردنەکاندا ڕەتدەکاتەوە، سەرەرای وردبینی بڕوانامەی بەربژێران و دیاریکردنی ئیمتیازاتەکانیان. ناوبراو دەڵێ دەبێ ماوەی خۆهەڵبژاردن دیاری بکرێت و ڕێگە نەدرێت زیاتر لە دوو خۆل کەس خۆی هەڵبژێرێت یاسای (ئەمەت لە کوێ بوو) و لێپرسینەوە و چالاک بکرێت کومسیونی هەلبژاردنەکان بەپیشەیی بکرێت لە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ پێک بێت دوور لە دەستێوەردانی حزبەکان.
چاودێران پێیان وایە کە کوتلەی دەوڵەتی یاسا تێبینیەکانی لەمەڕ ئەو پرۆژەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشداریکردنی میلیشا چەکدارەکان لە هەڵبژاردنەکاندا ڕەتدەکاتەوە سەرباری ئەوەی ڕێگری دەکات سەرکردەکان لە بۆ دوو خۆل زیاتر خۆیان هەڵبژێرن، لەبەرامبەریشدا سوننەکان کە خۆیان بە مافخوراو دەزانن لە عێراق پێیان وایە پرۆژەکە هەلێکی لەبارە بۆیان تا قەبارەی ڕاستەقینەی خۆیان بزانن، بەتایبەت ئەگەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە بچێت.
payamner-
