عەبادی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

 عەبادی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکرێت بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە تەقینەوەکانی بەغدا.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بەردەوام تەقینەوە و کردەی تیرۆریستی و رفاندن لەشاری بەغدا روو دەدەن و رۆژانە هاووڵاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانیی تەقینەوەکان.

بەپێی زانیارییەکان، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی کردووە بۆ ئامادەبوون لە رۆژی شەممە 14/1/2017 لە پەرلەمان.

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان تاوتوێی پرسی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی شاری بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی دەکات.

میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە لە میانی ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەرلەمان، داوای روونکردنەوەی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعشی لە مووسڵ لێ دەکرێت.






باسنيوز
Top