شەڕ لە نێوان فەتلاوی و پەرلەمانتارێک دروست دەبێت

 شەڕ لە نێوان فەتلاوی و پەرلەمانتارێک دروست دەبێت
شەڕ لە نێوان سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە و پەرلەمانتارءێکی دیکە دروست دەبێت و سەرۆکی پەرلەمان یەکێکیان دوور دەخاتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 12/1/2017، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی ئاسایی ساز کرد، کە تێیدا پرسی لەسەرکار لادانی محەمەد ئیقبال، وەزیری پەروەردەی عێراق تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە و پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، رووبەڕووی ریاز غالی ساعدی، پەرلەمانتاری کوتلەی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر، بووەوە.

بەپێی زانیارییەکان، شەڕە قسە لە نێوان حەنان فەتلاوی و ریاز غالی ساعدی دروست بووە و دواتر سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی پەرلەمانتارەکەی کوتلەی ئەحراری داوە.














باسنيوز
Top