ئاشتون كارته‌ر: پێویستە سەربازانمان لە دوای رزگارکردنی مووسڵ لەو شارە بمێننەوە

ئاشتون كارته‌ر: پێویستە سەربازانمان لە دوای رزگارکردنی مووسڵ لەو شارە بمێننەوە
ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە سەربازانمان لە دوای رزگارکردنی مووسڵ لەو شارە بمێننەوە.

کارتەر كە وادەی ماڵئاوایی كردن لە پۆستەكەی نزیكبووەتەوە، لەبارەی پلانی سەربازی ئەمریکا لە دوای ئاڵوگۆڕی ئیدارەکانی کۆشکس سپی دەڵێ: "بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و رێگەگرتن لە درووستبوونی گرووپی توندڕەوی ھاوشێوەی داعش، مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە مووسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری پێویستن".

ھەروەھا کارتەر راشیگەیاند: "بڕیاری مانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق، بڕیارێکە دەبێ ئیدارەی ترەمپ بیدات و ئەوانیش بەراوێژکردن لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا بیدەن".

لە سەرەتای شەڕی داعشەوە، ئەمریکا نزیکەی 5 ھەزار سەربازی رەوانەی عێراق کردووە، بە مەبەستی ھاوکاریکردنی ھێزەکانی عێراق بۆ لەناوبردنی داعش لە عێراق.
payamner-
Top