فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق: رەنگە لە ماوەی سێ مانگدا موسڵ کۆنترۆڵ بکرێتەوە
لیوا تالیب شەغاتی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس رایگەیاندوە، دەکرێت شاری موسڵ لەماوەی سێ مانگدا ئازاد بکرێتەوە، هەرچەندە پێی وایە کە مەزەندەکردنی کاتێکی دیارییکراو بۆ تەواوبوونی ئەو شەڕە قورسە، "چونکە شەڕێکی ئاسایی نییە".
ئەو فەرماندە باڵایەی سوپای عێراق شەڕی داعش لەموسڵ بەشەڕێکی "گەریلایی" ناو دەبات، "ئەو هێزەی توانای شەڕی گەریلایی هەیە تەنها هێزەکانی دژە تیرۆری عیراقییە، ئەوان توانای خۆگونجاندنیان هەیەو بەخێرایی دەجوڵێنەوە".
هێرشی بەرفراوانی هێزە عێراقییەکان بەبەشداری نزیکەی 30 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەستی پێکردوە، هەرچەندە سەرەتا سەرکردە عێراقییەکان دەیانوت پێش ساڵی 2017 شارەکە کۆنترۆڵ دەکەنەوە، بەڵام ئێستا ئۆپەراسیۆنەکە لەچوارەمین مانگیدایەو تەنها نزیکەی سێیەکی موسڵ خراوەتەوە ژێر کۆنترۆڵی هێزە حکومییەکان.
شەغاتی پێی وایە کە هێرشە پێچەوانەکان بەتایبەتی ئوتومبێلە بۆمبرێژکراوەکان لەئێستادا کەمی کردوە، ئەو مەزەندە دەکات کە هێزە عێراقییەکان رووبەرووی نیوە کەمتری ژمارەی ئەو ئوتومبێلە بۆمبرێژکراوانە ببنەوە کە داعش لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەدا بەکاریهێناون.
دوای ئهوهی هێزه عێراقیهكان توانیان ڕووبهری سهدا 25ی ناو موسڵ كۆنتڕۆڵبكهنهوه، مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوهیهك هێرشهكانیان وهستاند ئهوهش بهوتهی خۆیان، بۆ ڕێكخستنهوهی هێز و خۆئامادهكردن بووه بۆ قۆناغی دووهمی ئۆپهراسیۆنهكه.
xendan -
