عەلی سیستانی بە زمانی فارسی پەیامێک بۆ برای رەفسەنجانی دەنێرێت

عەلی سیستانی بە زمانی فارسی پەیامێک بۆ برای رەفسەنجانی دەنێرێت
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پەیامێک بۆ برایەکی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران دەنێرێت.



لە پەیامەکەیدا، کە بە زمانی فارسی و بە دەستوخەتی خۆی نووسیویەتی (هەروەک میدیا عێراقییەکان ئاماژەی پێ دەکەن)، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاندووە، ”کۆچی دوایی حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین اغای حاجی شێخ ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی مایەی خەم و پەژارەیەکی فراوانە“.



هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران و سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێمی ئێران بوو، ئێوارەی رۆژی 8/1/2017 کۆچی دوایی کرد.
Top