ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بەغدا بەھێزی نیزامی دەپارێزرێت نەک حەشدی شەعبی
لەمبارەیەوە د. پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە باسنیوزی ڕاگەیاند: “ھێزەکانی بەدر و عەسایب ئەھلی حەق کە لەلایەن ھادی عامری و قەیس خزعەلییەوە سەرۆکایەتی دەکرێن و دوو ھێزی نێو حەشدی شەعبین، لەبەغدا بڵاوبوونەتەوە لە کاتێکدا ئەمانە بۆ سەر ئاسایشی بەغدا مەترسین چونکە بەغدا بەھێزی نیزامی دەپارێزرێت نەک حەشدی شەعبی، ئێستا کاتێک ھێزی نیزامی چوونەتە بەرەی جەنگ، ئەم ھێزانە ئەم ھەلەیان بۆ خۆیان قۆستووەتەوە، چونکە چەکی قورسیان پێیە چەکی ئەوان زۆر لە چەکی سوپای عێراق بەھێزترە”.
ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە بوونی ئەو دوو ھێزە لەنێو شاری بەغدا، بۆ دواخستنی بابەتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی شاری مووسڵە و گوتی:”بەغدا بە میلیشیا و حەشدی شەعبی پارێزگاری لێ ناکرێت، ئەمە وای کردووە کە جۆرێک لە شڵەژان لەبەغدا پەیدا ببێت، ئێستا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی کە ناکرێت ئەم ھێزانە بەشداریی شەڕی مووسڵ بکەن، بۆیە لەگەڵ عەبادی لە دوو سەنگەری دژ بە یەکن".
ھاوکات لەماوەی رابردوو بە ئەم رۆشەوە زنجیرەیەک تەقینەوە لەبەغدا روویانداوە بەوھۆیەوە خەڵکێکی زۆری سڤیل کوژراون و برینداربوون.payamner-
