ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا 60 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا 60 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

تەقینەوەكە بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 8/1/2017 لەبازاڕی خەزاری میللی لەرێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوە، كە تەقینەوەكە تەقینەوەیەكی گەورە بووە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان بەهۆی تەقینەوەكەوە 12 كەس كوژراون‌و 50 كەسی تریش برینداربوون، لەگەڵ گەیشتنی زیانێكی زۆری مادی بەناوچەكەی تەقینەوەكەی تێدا روویداوە.

داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لەتەقینەوەكە راگەیاندووە، كە چەند رۆژێكە لەشاری بەغدا ژمارەی تەقینەوەكان زیاتر بووەو بەنجەی تۆمەتیش بۆ رێكخراوی داعش رادەكێشرێت.
payamner-
Top