عێراق و توركیا له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه ڕێككه‌وتن
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، جه‌ختكراوه‌ته‌وه، كه له ڕوانگه‌ى په‌یوه‌ندییه مێژوویی و كلتۆرییه‌كان و دراوسێیه‌تییه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها سووربوونى هه‌ردوو حكوومه‌ت له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان گه‌لانى هه‌ردوولا، ئه‌مڕۆ شه‌مه 7ى1ى2017 له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ى سێیه‌مى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى هاریكارى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵات، ئه‌نجام درا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، هه‌ردوولا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگى نێوان توركیا و عێراق تاوتوێ كران كه گرنگن بۆ هاریكارى له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه سیاسی و ستراتیژی و ئابوورییه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات‌دا بێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون. هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئه‌منى هاوبه‌ش بۆ له‌ناوبردنى تیرۆر له چوارچێوه‌ى ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى و یه‌كپاره‌چیی خاكى هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها هه‌ردوو جه‌ختیان كرده‌وه، كه سه‌ربازگه‌ى باشیك، سه‌ربازگه‌یه‌كی عێراقییه.
لایه‌نى عێراقی جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕه به‌رامبه‌ر سه‌ربازگه‌ى باشیك و پێویسته لایه‌نى توركی هێزه‌كه‌ى بكشێنێته‌وه، لایه‌نی توركیش پایه‌ندبوونى خۆى به یه‌كپارچه‌یی خاكى و ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بازرگانى و ئابوورى له بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆى تیرۆره‌وه.
هاوكات ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر زیاتركردنى هاریكارى له به‌ڕێوه‌بردنى ئاوه‌كانى هه‌ردوو ڕووبارى دیجله و فورات.
هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ ڕێكخراوى تیرۆریستى له‌سه‌ر خاكیان بمێنێته‌وه یان له‌وێوه چالاكی ئه‌نجام بده‌ن.
bas news-
