سوریا؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عه‌زاز لانیكه‌م 19 كوژراوی‌ لێكه‌وته‌وه‌

سوریا؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عه‌زاز لانیكه‌م 19 كوژراوی‌ لێكه‌وته‌وه‌
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی شارۆچكه‌ی عه‌زازی سوریا، لانیكه‌م 43 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌وه‌ش به‌پێ روانگه‌ی‌ سوریا بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ.



ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ تانكه‌رێكی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی شارۆچكه‌ی عه‌زازی باكوروی سوریا نزیك له‌ سنوری توركیا ڕوویداوه‌ و لانیكه‌م 43 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ زۆربه‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نین و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون، ئاماری‌ كوژراوه‌كانیش به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینی برینداره‌كانه‌وه‌ پێده‌چێت زیاد بكات.
xendan -
Top