بزوتنه‌وه‌یه‌ك: رێگه به‌تێپه‌ڕینی هێزی ئه‌مه‌ریكی به‌چیای مه‌كحول ناده‌ین
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با وتی، هێزێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵی دا له نزیكی هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌مان له چیای مه‌كحول تێپه‌ڕێت، به‌ڵام رووبه‌روویان بوونه‌وه و رێگریان لێ‌كردن و ده‌ریان كردن.
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دووپاتی كرده‌وه، هیچ هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ هێزێكی بیانی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكی یان هه‌ر هێزێكی دیكه بێت، ناكه‌ن، به‌پرسیارییه‌تی هاتنی گروپه تیرۆرسته‌كانیشی خسته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان.
نوجه‌با هۆشداری دایه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كارێك نه‌كه‌ن له هێزه سه‌ربازییه‌كان نزیك بنه‌وه، وتیشی، ئاماده‌یی ته‌واو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پرۆسه سه‌ربازیه‌ی ئێستا له موسڵ له ئارادایه، ده‌بێت ته‌نها عێراقی بێت، وتیشی، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌روونی دیاره به‌ڵام ویستی عێراقییه‌كان به‌هێزتره.
payamner -
