له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 153 چه‌كدارى داعش كوژران
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى خانه‌ى میدیای جه‌نگ، به پلان و سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌ى هاوبه‌شى و به فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى جه‌زیره، یه‌كه‌كانى فیرقه‌ى حه‌وته‌م و هێزى مغاویر و حه‌شدى عه‌شایه‌رى سونه و پۆلیسی فریاكه‌وتنى ئه‌نبار، ئۆپه‌راسیۆنێكى جۆرى به پشتیووانى هێزى ئاسمانى سوپای عێراق و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌نجام درا.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ناوچه‌كانى "سه‌گره" و زاویه" ئازاد كراون و به‌ره‌و دۆڵى فحێمى پێشڕه‌وى ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرا كراوه، كه ده‌یان كیلۆمه‌تر له داعش وه‌رگیراوه‌ته‌وه، 501 بۆمبی چێندراو هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه، 5 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنراونه‌ته‌وه، 37 بوتڵى ئۆكسجین كه بۆمبڕێژ كرابوون هه‌ڵگیرانه‌وه، 15 به‌له‌مى داعش له‌ناو برا و 153 چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه‌ش كوژراون.
باسنيوز
