سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گه‌یشته به‌غدا
یڵدرم سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئهسهنبوغا له‌ئه‌نقه‌ره به‌یاوه‌ری وه‌زیرانی، به‌رگری، په‌روه‌رده، وزه، ئابوری، بازرگانی و گومرگ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت.
بڕیاره یڵدرم له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران كۆبێته‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی توركمانه‌كان له‌عیراق.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌غدا یڵدرم ده‌چێته هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی یڵدرم، دوای ئه‌وه دێت كه له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌ندی به حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كرد هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركی، له ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی یڵدرم بۆ به‌غدا و هه‌ولێر "گفتوگۆ له باره‌ی ده‌ركردنی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و شه‌نگال و گۆشه‌گیری سه‌ر په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت".
یڵدرم له سه‌ردانه‌كه‌یدا داوای پشتیوانی له به‌رپرسانی عێراقی و به‌رپرسانی كورد له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره كه له سێ قوناغ پێكدێت.
ئه‌و سه‌ردانه دوای ئه‌وه‌دێت كه به‌هۆی جێگیركردنی هێزێكی سوپای ئه‌و وڵاته له سه‌ربازگه‌یه‌كی باشیك، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ئاڵۆزییان تێكه‌وت و چه‌ندین جار به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات لێدوانی توندییان دژی به‌یه‌كتردا.
رۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی له‌هه‌ولێره‌وه گواستیه‌وه، یڵدرم له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا زیاتر له سه‌ر پرسی نه‌وت گفتوگۆ ده‌كات كه عیراق له رێگای توركیاوه نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاری جیهان بكات و بابه‌تی تریش بوونی سه‌ربازانی توركیایه له باشیك و هێزی په‌كه‌كه له شه‌نگال.
هه‌ر به‌پێی رۆژنامه‌كه، یڵدرم له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێم، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆده‌بێته‌وه و باس له چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌رێم و دۆخی شه‌نگال و چۆنیه‌تی رێگریكردن له ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت و پلانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌خاته سه‌ر مێزی گفتوگوكان كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت توركیا له مانگی به‌هاردا ده‌ستیپێبكات.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا راگه‌یاندبوو" تیرۆر له سه‌رچاوه‌كانه‌وه له‌ناو ده‌به‌ین و له عیراق ناوچه‌یه‌كی پاككراو له تیرۆر دروستده‌كه‌ین"كه مه‌به‌ست په‌كه‌كه‌یه، به پێی مللییه‌ت.
هه‌روه‌ها سلێمان سویلو وه‌زیری ناوخۆی توركیاش جهختیكردبووهوه " قه‌ندیل تا به‌هار نامێنێت"، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه توركیا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی له رێی ئاسمانی و زه‌مینیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له دژی په‌كه‌كه ده‌ستپێده‌كات، به‌رپرسانی ئه‌منی توركیا ماوه‌یه‌كه له هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد له گفتوگۆدان و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
گفتوگۆكانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر سێ پلان ده‌بێت، دوای سه‌ركه‌وتنی قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا قوناغی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال ده‌كرێته ئامانج كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت به پشتیوانی ئاسمانی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها باره‌گاكانی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێنه ئامانج.
خه‌ندان
