پارێزه‌ره‌كه‌ى تاریق هاشمى كوژرا
ئه‌یاد كاكه‌یی، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێری سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان له لێدوانێكیدا به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاندن :"د. عه‌بدولقادر قه‌یسی، یه‌كێك له گه‌وره نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و پارێزه‌رانى عیراق كه دۆستایه‌تییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌بوو، دانیشتووى شارى هه‌ولێره و به‌مه‌به‌ستى به‌رێكردنى جه‌ژنى سه‌ری ساڵ چووه‌ته به‌غدا و له‌وێ چوار ڕۆژ پێش ئێستا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراوه‌وه ڕفێنرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌مه 5ى1ى2017) كاتژمێری 6ى ئێواره ته‌رمه‌كه‌ى له نزیك شارى كه‌ركووك دۆزراوه‌ته‌وه".
گوتیشی :" ئه‌و پارێزه‌ره هه‌م ئه‌ندامى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان و ئه‌ندامى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستانیش بوو، دواى ئه‌وه‌ى كه دۆسیه‌ى به‌رگریكردن له تاریق هاشمى جێگیری سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عیراق ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هه‌ره‌شه‌ى لێده‌كرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه دێته شارى هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و داوه‌ته‌ى بۆی هاتبوو له جه‌ژنى سه‌ری ساڵدا ده‌چێته‌وه به‌غدا و دواتر ده‌فڕێنرێت.
سه‌رۆكى لقى هه‌ولێری پارێزه‌رانى كوردستان، نه‌یشارده‌وه كه گومانیان هه‌یه ئه‌و ده‌سته‌ى كه دژایه‌تى تاریق هاشمى ده‌كرد هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌ش له پشت تیرۆركردنى د. عه‌بدولقادر قه‌یسی_یه‌وه بن.
له ساڵى 2010 وه له‌سه‌رده‌مى نوورى مالیكى تۆمه‌تى تیرۆر درایه پاڵ تارق هاشمى، كه ئه‌وكات جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوو، بۆیه ئه‌ویش به‌ناچارى عێراقی به‌جێهێشت و ڕووی كرده وڵاتى توركیا، دواتر دادگا به‌شێوه‌ى ئاماده نه‌بوو، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرد.
bas news-
