ناوی سێ سەرکردە کوژراوەکەی داعش ئاشکرا دەبێت
عیماد مەحلاوی، ئەبو تورک و فەلاح رەشیدی، سێ سەرکردەی باڵای داعش بوون لە عێراق، سێ کەسایەتیی نزیک بوون لە ئەبوبەکر بەغدادیی خەلیفەی داعش و پۆستی باڵایان لە ناو رێکخراوەکە هەبوو و هەرسێکیان لە مانگی 12ـی 2016 لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە، کوژران.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 4/1/2017، عەقید دۆریان گرای، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، کە عیماد مەحلاوی، بەرپرسی چەکدارانی داعش بوو لە شارۆچکەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار و رۆژی 21/12/2016 کوژرا.
بە گوتەی دۆریان گرای، ئەبو تورک بەرپرسی بەشی دارایی داعش بوو لە پارێزگای سەڵاحەدین و رۆژی 4/12/2017 لە شارۆچکەی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژرا، هەروەها فەلاح رەشیدی بەپرسی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلەکان لە مووسڵ بوو و هەر لەو شارەش رۆژی 4/12/2017 کوژرا.
bas news-
