له به‌غدا ئۆتۆمبیلێك ته‌قێنرایه‌وه
ئه‌مشه‌و له ناوچه‌ى (بابول موعه‌زه‌م) له ناوه‌ڕاستى به‌غدا ئۆتۆمبیلێك ته‌قێنرایه‌وه و له ئه‌نجامدا 10 كه‌س كوژران و 7ى دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له به‌غدا، ڕای گه‌یاند :" له ناوچه‌ى بابول موعه‌زه‌م له به‌غدا، ئۆتۆمبیلێك ته‌قێنرایه‌وه".
ڕوونیكرده‌وه، كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 10 كه‌س كوژران و 7ى دیكه‌ش بریندار بوون.
چه‌ند ڕۆژێكه ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیله له شارى به‌غدا زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه به فه‌رمانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، خاڵه‌كانى پشكنینی ناو شارى به‌غدا، هه‌ڵگیران.
bas news-
