پۆلیسی ئیتحادی بنکەی جوند ئەلخەلافەیان له مووسڵ گرتەوه
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی ئیتحادی توانیویانه بنکەی "جوند ئەلخەلافه ئەلئینغماسیین"ی سەر به گروپی تیرۆریستیی داعش له رۆژهەڵاتی مووسڵ بگرنەوه.
هەروەها ئاشکراشی کرد، تەقەمەنی و پشتێنی بۆمبڕێژکراویشیان لەناو بنکەکه دۆزیوەتەوه.
سەرچاوەکه به "مەدا پرێس"ی راگەیاند، "ئەم هێزەی پۆلیسی ئیتحادی سەر به فیرقەی پێنجەمن و بنکەکەی داعشیش له نزیک نەخۆشخانەی سەلام له گەڕەکی وەحده له باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵه."
هێزه ئەمنییەکانی عێراق تاکو ئێستا زۆربەی بەشی چەپی مووسڵیان گرتۆتەوه.
payamner-
