تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا 17 قوربانی لێدەکەوێتەوە
تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 5/1/2017 لە رێی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ لە شەقامێکی ناوچەی عوبێدی لە رۆژهەڵاتی بەغدا رووی داوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە پێنج هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و 12ـی دیکەش بریندار بوون.
چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش بەهۆی شکستیان لە بەرەکانی شەڕی دژ بە هێزە عێراقییەکان، پەنا دەبەنە بەر تەقینەوە لە شارەکانی عێراق و چەندین تەقینەوەش لەم چەند رۆژەدا لە شاری بەغدا روویان داوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
bas news -
