هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی عێراقی دەکەوێتە خوارەوە
هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی عێراقی لە باکووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق کەوتە خوارەوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی رایگەیاندووە، کە هەلیکۆپتەرێکی سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 4/1/2017 لە باشووری شارۆچکەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، کە دەکەوێتە باکووری شاری بەغدا، کەوتە خوارەوە.
هەلیکۆپتەرەکە سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراقی بووە و بەهۆی خۆکێشانی بە ستوونێکی کارەبا، کەوتووەتە خوارەوە.
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئەو هەلیکۆپتەرە، دوو ئەفسەری سوپای عێراق گیانیان لەدەست داوە، کە فڕۆکەوانی هەلیکۆپتەرەکە بوون.
bas news-
