ئه‌فراح شه‌وقی هۆكارى ڕفاندنه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
دره‌نگانێكى له شارى به‌غدا، ڕۆژنامه‌نووس "ئه‌فراح شه‌وقى" كه چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستا له ناو شارى به‌غدا ڕفێندرا، ئازاد كرا، دواى ئازادكردنى، ئه‌مڕۆ نهێنی ڕفاندنه‌كه‌ى خسته‌ڕوو و ڕای گه‌یاند، كه له‌باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى له‌ماوه‌ى ڕابردوو له ڕۆژنامه‌ى "شه‌رقول ئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر ئافره‌ته شیعه‌كانى عێراق بڵاو بووه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا كردووه.
ڕۆژنامه‌نووس ئه‌فراح شه‌وقی ، كه له شارى به‌غدا ڕفێندرا و دواى نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك، شه‌وى ڕابردوو ئازاد كرا، و دواى ئازادكردنه‌كه‌ى، ڕای گه‌یاند :" لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردم و بێ تاوان ده‌رچوون، به باشیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردم".
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ى ئاشكراى كرد، كه له باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوو له ڕۆژنامه‌ى "شه‌رقول ئه‌وسه‌ت" له سه‌ر ئافره‌تانى شیعه‌ى عێراق بلاو كرایه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه، گوتیشی :" نازانم كێ بوون لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد".
له ناوه‌ڕاستى مانگى 11ى 2016، ڕۆژنامه‌ى "شه‌رقول ئه‌وسه‌ت" هه‌واڵێكى بڵاو كرده‌وه و تیایدا له‌سه‌ر زارى ڕێكخراوى ته‌ندرووستى جیهانییه‌وه، ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه، كه له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى بۆنه ئاینییه‌كاندا، ساڵانه ده‌یان ئافره‌ت دووگیان ده‌كرێن.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه، شیعه‌كانى عێراق نیگه‌رانى و تووڕه‌بوونێكى زۆریان ده‌ربڕى، هه‌ر بۆیه ڕۆژنامه‌كه داواى لێبوردنى كرد و هه‌واڵه‌كه‌ى سڕییه‌وه.
bas news-
