داعش چوار دادوه‌رى كوشت و باره‌گاى دادگاشى ته‌قانده‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌مه 4ى1ى2017) ڕای گه‌یاندووه، داعش باره‌گاى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى مووسڵى ته‌قاندووه‌ته‌وه و چوار دادوهریشى كوشت.
ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه، بڵاوی كرده‌وه :" چه‌كدارانى داعش باره‌گاى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى نه‌ینه‌وایان ته‌قانده‌وه".
ئاشكراشى كرد، كه له ناو گۆڕه‌پانى دادگاكه، پێش ته‌قاندنه‌وه‌ى باره‌گاكه، چوار دادوه‌رى گولـله‌باران كردووه، به بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزانرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه داعش هه‌موو به‌ڵگه و كه‌ره‌سته تایبه‌ته‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌یان له دادگاكه گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنێكى نادیار.
له مانگى حوزه‌یرانى 2014ـه‌وه داعش شارى مووسڵى داگیر كردووه و به‌هۆكار و تۆمه‌تى جیاجیا سه‌دان هاووڵاتى ئه‌و شاره و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوشتووه.
له 17ى 10ى 2016ـه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به‌هاوكارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستى پێكردووه، دواى ته‌واوبوونى قۆناغى یه‌كه‌م، له 29ى كانوونى یه‌كه‌مى 2016ه‌وه قۆناغى دوه‌م ده‌ستى پێكردووه.
bas news-
