هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی عێراقی دەکەوێتە خوارەوە

 هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی عێراقی دەکەوێتە خوارەوە
هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی عێراقی لە باکووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق کەوتە خوارەوە.



شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی رایگەیاندووە، کە هەلیکۆپتەرێکی سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 4/1/2017 لە باشووری شارۆچکەی بێجی، کە دەکەوێتە باکووری شاری بەغدا، کەوتە خوارەوە.



هەلیکۆپتەرەکە سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراقی بووە و بەهۆی ”هەڵەیەکی هونەری“یەوە کەوتووەتە خوارەوە.



تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق زیانە گیانییەکان لە کەوتنە خوارەوەی ئەو هەلیکۆپتەرەی رانەگەیاندووە




باسنیوز
Top