مالكى: بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌دام هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزم له ئه‌مريكا كرد
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق، نورى مالكى رايگه‌ياند، به له‌سێداره‌دانى سه‌دام رێگريم له پيلانێكى گه‌وره‌ى كرد بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ى سه‌دام له عێراق.
رۆژى 30ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، 10 ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن‌دا تێپه‌ڕى.
مالكى له وته‌يه‌كدا، ده‌ڵێت: بوشرا خه‌ليل، پارێزه‌رى سه‌دام پێى وتين، كه هه‌وڵێكى بۆ ده‌ركردنى بڕيارێك له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه و تانه له بڕيارى له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن ده‌درێت و ده‌بێت بگوازرێته‌وه ده‌ره‌وه.
گوتيشى: ئه‌مريكاييه‌كان داوايان كرد، پازده رۆژ بڕيارى له‌سێداره‌دانه‌كه دوابخه‌ين، دواجار وتيان با له يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژندا نه‌بێت و منيش سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر ده‌بێت له يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژندا له‌سێداره بدرێت.
ئه‌م قسه‌يه‌ى مالكى پێچه‌وانه‌ى لێدوانى به‌رپرسانى شيعه‌ى عێراقه، كه پێشتر ره‌تيانده‌كرده‌وه، رۆژى جه‌ژن سه‌دام له سێداره درابێت و باسيان له‌وه ده‌كرد، ئه‌و كاته‌ى سه‌دام له سێداره دراوه جه‌ژنى قوربان نه‌بووه.
هه‌روه‌ها مالكى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، سه‌رۆكايه‌تى كۆمار واژووى له‌سه‌ر بڕياره‌كه نه‌كردووه و وه‌زيرى داد ره‌تيكردووه‌ته‌وه واژوو بكات و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى ترساون، به‌ڵام ئه‌و سوور بووه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه.
مالكى ئه‌وه‌شى وت: هه‌ڕه‌شه‌م له ئه‌مريكاييه‌كان كرد و وتم ئه‌گه‌ر تا كاتژمێر 3ى به‌ره‌به‌يان سه‌داممان راده‌ست نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا هێز ده‌به‌م و به زه‌برى هێز وه‌رى ده‌گرمه‌وه.
K24-
