لێدوانی عەبادی لەبارەی نەوتی کوردستانەوە
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "کوردستان نەوتی زیاتر لەو بڕەی بۆی دیاریکراوە لە رێگەی بەندەری جەیهان رەوانە دەکات".
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها داوای لە هەرێمی کوردستان کرد"لە هەناردەکردنی نەوت زیاتر شەفاف بێت"
لە بەشێکی قسەکانیدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد: "رێگەنادەین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان بەکاربهێندرێت و هاوکاریی هیچ لایەنێک ناکەین بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا".
payamner-
