عوزێم.. تیرۆریستانی داعش 7 ھاووڵاتیان کوشت
محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی شارۆچکەی خورماتوو، ئەمڕۆ دووشەممە 2/1/2016، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش، دزەیان کردە ناو گوندی (حەمال)ی سەر بە شارەدێی عوزێم و ھێرشی چەکدارییان کردە سەر دانیشتووانی گوندەکە و لە ئەنجامدا حەوت دانیشتووی گوندەکەیان بە دەستڕێژی گوللە کوشت".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، گوتیشی: "تیرۆریستەکان لە دەشتاییەکانی ناوچەی عوزێمەوە جێی خۆیانیان قایم کردووە و پاشان ھەڵساون بەو ھێرشە چەکدارییەو دواتر بۆ شوێنی نا دیار ھەڵھاتوون".
شارەدێی عوزێم، دەکەوێتە سەر ڕێگای گشتی نێوان خورماتوو- بەغدا و تەواوی دانیشتووانەکەی لە عەرەبی سوونە پێکدێت و لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2014 لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعشەوە داگیرکرا و پاشان لە لایەن ھێزە تەناھییە عێراقییەکانەوە کۆنتڕۆڵکرایەوە
bas news-
