ئه‌مشه‌و 600 كه‌س له حه‌وێجه‌وه گه‌ینرانه كه‌مپی له‌یلان
ئه‌مشه‌و 600 كه‌س له شارى حه‌وێجه‌وه خۆیان گه‌یانده هێزه ئه‌منییه‌كانى سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و له‌وێشه‌وه گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپى له‌یلان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك، به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز)ـى ڕاگه‌یاند :" بنكه‌ى پۆلیسی ته‌ركه‌لان، ئه‌مشه‌و له نزیك كاتژمێر 9:00 ئاگاداری كردینه‌وه كه 600 ئاواره‌ى شارى حه‌وێجه گه‌شتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه ئه‌منییه‌كان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هه‌ر 600 كه‌سه‌كه، بۆ كه‌مپی له‌یلان گواسترانه‌وه، كه هاوكات 13 كه‌سى دیكه له دانیشتووانى ناوچه‌كانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنوورى بازگه‌ى داقووق ، گواسترانه‌وه.
ڕۆژانه زۆرێك له هاووڵاتیانى ژێر ده‌ستى داعش له سنوورى حه‌وێجه هه‌ڵدێن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ده‌ست هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى جه‌نگ له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و له‌وێشه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كامپه‌كان.
bas news-
