داعش دوو برا و پێنج هاووڵاتى دیكه‌ى له گوندێك كوشت
شه‌وى ڕابردوو چه‌كدارانى داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندێكى شاره‌دێی عوزَم و حه‌وت هاووڵاتى ده‌كوژن كه دوانیان برا.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ڕای گه‌یاند :" شه‌وی ڕابردوو ڕێکه‌وتی 1 / 2ى 1ى2017 له گوندی حه‌مه‌ل له شاره‌دێی عوزێم حه وت هاوولاتی عه‌ره‌ب كوژران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعشه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و كوژراون، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك ده‌شنووسێت :" پاش دزه‌کردنی چه‌کدارانی داعش بۆ نێو گونده‌كه، ئه‌و حه‌وت هاووڵاتییه‌یان كوشت".
شاره‌دێی عوزێم، سه‌ر به پارێزگاى دیاله‌یه و زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى عه‌ره‌بن، ڕێگاى عوزێم هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركووك و به‌غداد به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه.
وه‌ك له ناوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، دوو له كوژراوه‌كان بران، حه‌وت كوژراوه‌كه‌ش بریتین له :
۱ـ قاسم ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا
۲ـ جه‌بار عه‌لی سالم
۳ـ ئه‌حمه‌د عه‌لی سالم
٤ـ عه‌بدوڵا حه‌مید فه‌رحان
٥ـ له‌تیف ئه‌حمه‌د ڕه‌حیم
٦ـ وه‌هاب عه‌تییه حه‌سه‌ن
۷ـ سوفیان به‌لاسم خه‌ڵه‌ف
bas news-
