ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته 50 كه‌س
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلیكی بۆمبرێژكراو له مه‌یدانی 55 ی گه‌ره‌كی جه‌میله له شاری سه‌دری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختی عێراق،ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوونه قوربانی.
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدایه فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له كۆبوونه‌وه‌دایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه پاش گه‌یشتنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ به‌غدا روویداوه و تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته 20 كوژراو و 30 بریندار.
ماوه‌یه‌كه ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له شاری به‌غدا زیادیكردووهتهوه و خه‌ڵكی شاره‌كه كراونه‌ته‌وه ئامانجی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی چه‌كدارانی داعش و له خراپبوونی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه‌یان نیگه‌رانن.
په‌یوه‌ست به‌و ره‌وشه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،وێرای ده‌ربرینی نیگه‌رانییان له‌و بارودۆخه، داوای لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كانی زیادبوونی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن.
payamner-
