عه‌بادی به‌شداریكردنی هێزه‌ی پیاده‌ی بیانی له شه‌ڕی موسڵ رتكرده‌وه
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی هیچ رۆڵێكیان له‌سه‌ر زه‌وی نییه، وتیشی، رۆڵێ هاوپه‌یمانان ته‌نها پشتیوانیكردنه، فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش وتی، پشتیوانی و هاوكارییه‌كی كارای پرۆسه‌ی موسڵ ده‌كه‌ین.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، زۆر پێویسته هاوكارییه‌كی هه‌واڵگری له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی تیرۆرستان له‌ناو ببرێت، وتیشی، عێراق رووبه‌رووی رێكخراوێكی تیرۆرستی جیهانی ده‌بێته‌وه، بۆیه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ین له گه‌ڵ وڵاتانی دۆست، بۆ ئاڵگۆڕكردنی زانیاری هه‌واڵگری له‌مه‌ڕ بوونی تیرۆرستان له وڵاته‌كانیان.
داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، له ئاماده‌باشی دا بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش ده‌یه‌وێ له‌رێگه‌ی كرده‌وه‌تیرۆرییه‌كان جیاوازی بخاته نێوان عێراقییه‌كان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه وتی، سه‌ردانی من بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه پشتیوانی و هاوكاری كارای فه‌ره‌نسا بۆ پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌ربڕین، وتیشی، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق رێككه‌وتین كه ده‌بێت شه‌ڕكه‌ره‌كان ته‌نها عێراقییه‌كان خۆیان بن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، فه‌ره‌نسا به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه به‌شداری دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فرانسوا هۆلاند گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
payamner-
