به‌غدادی په‌نچه‌رچییه‌كی بۆ سه‌ركردایه‌تی حه‌وزی حاوی له دیاله دامه‌زراندوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای دیاله ئاشكرای كرد، رابه‌ری رێكخراوی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه‌سێكی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له حه‌وزی حاوی له باكوری به‌عقوبه دامه‌زراندووه كه پێشتر ئه‌و كه‌سه په‌نچه‌رچی بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، به‌پێی زانیاریه هه‌واڵگرییه‌كانمان رابه‌ری رێكخراوی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی "ئیبن مه‌لا"ی راسپاردوه سه‌ركردایه‌تی ناوچه‌ی حه‌وزی حاوی "80 كیلۆمه‌تر به‌عقوبه" بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناو ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ئیبن مه‌لا" نزیكی چل ساڵ ده‌بێت، پێش ساڵی 2014 چه‌ندین كاری ئازادی كردوه، دوایین و سه‌ره‌كیترین كاری تایه‌ی ئوتومبێلی چاك ده‌كرده‌وه كه به‌په‌نچه‌رچی ناو ده‌برێت كردوه، وتیشی، باوكی ئیبن مه‌لا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش بووه هه‌روه‌ها برایه‌كانیشی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تاوانی كوشتنی كوڕانی حه‌شدی عه‌شائری له گوندی حه‌مد له رۆژهه‌ڵاتی عوزێم ده‌ستی ئیبن مه‌لای تێدا بووه، وتیشی، به‌غدادی هه‌وڵێ ئه‌وه‌ی ده‌دات، به‌گۆڕینی فه‌رمانده‌كان چالاكییه‌ك بخاته كرده‌وه‌كانی چه‌كداران له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی دیاله و سه‌قامگیری ناوخۆ بشێوێنێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له گوندی حه‌مد هێرشێكی چه‌كداری له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كرایه سه‌ر بازگه‌یه‌كی حه‌شدی عه‌شایری له ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س له‌وان كوژران.
payamner-
