مالیكی: بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو خۆم كاندید ناكه‌م
ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی له عێراق، كه له دوو خولى ڕابردوودا، سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى فیدڕاڵى كرد، به‌دووریزانى بۆ كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌ت، خۆى كاندید بكاته‌وه، پێشتریش (باس‌نیوز) هه‌واڵێكى له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه خامه‌نه‌ئى به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به مالیكی گوتووه، بۆ ئاینده‌ى عێراق پۆستى باڵا وه‌رناگریت.
نوورى مالیكی، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له وڵاتى ئێرانه، له‌گه‌ڵ ئاژانسى "قودسونا"ـى ئێرانى له دیدارێكدا ڕای گه‌یاند :" حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، ده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه حزبه‌كه‌ى، به لیستێك به‌شدارى ده‌كات تیایدا كه‌سایه‌تی سیاسی سه‌نگینی تیادایه، گوتیشی :" ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه من له نێو كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بم".
ئه‌م لێدوانه‌ى مالیكی دواى ئه‌وه هات، وه‌ك (باس‌نیوز) له هه‌واڵێكى پێشوویدا بڵاوی كرده‌وه، له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئێران، عه‌لى خامه‌نه‌ئى، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامی ئێران، پێی گوتووه :" پێموایه ئه‌و ڕۆڵه‌ى له مێژووى عێراقدا بینیوتانه، له بیر ناكرێت".
لاى خۆیه‌وه، سادق موسه‌وى، سه‌رۆكى ده‌زگاى عێراق بۆ میدیا، ڕای گه‌یاند :" لێدوانه‌كه‌ى خامه‌نه‌ئى بۆ مالیكی، ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پێی ڕاگه‌یاندووه، چیتر ڕۆڵت له دیاریكردنى سیاسه‌تى عێراق و پۆسته بالاكاندا نابێت".
موسه‌وى، كه هاوكات یه‌كێكه له شرۆفه‌كارانى سیاسی عێراق، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، ده‌شلێت :" خامه‌نه‌ئى، مالیكی خانه‌نشین كرد".
دوێنێ شه‌مه له‌دوا ڕۆژى ساڵى 2016ـه‌دا، نوورى مالیكی، گه‌شته تارانى پایته‌ختى ئێران.
bas news-
