عەبادی: قۆناغی ئێستای شەری موسڵ یەکلاکەرەوە دەبێت

عەبادی: قۆناغی ئێستای شەری موسڵ یەکلاکەرەوە دەبێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی ھێزە چەکدارەکان حەیدەر عەبادی، بارەگای ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا "ھاتین نەینەوای" بەسەرکردەوە و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، باسی لە دوایین پێشڕەوییەکانی ھێزەکان لە نێو گەڕەکەکانی مووسڵ کرد.

لە میانی بەسەرکردنەوەی بەرەکانی شەڕ عەبادی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بە گوێرەی ئەو پلانەی بۆی دانراوە بەڕێوەدەچێ و قۆناغی ئێستاش یەکلاکەرەوە دەبێت.

قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ ١٠ ھەفتە بەر لە ئێستا بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لە سوپای عێراق و پێشمەرگە، بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد و زیاتر لە ٤٠ گەڕەکی مووسڵ لە دەستی داعش رزگارکران، رۆژی پێنج ‌شەممە ٢٩ کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکرد
payamner-
Top