گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار : لە ساڵی 2017 دا گۆڕانکاری گەورە روودەدەن

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار : لە ساڵی 2017 دا گۆڕانکاری گەورە روودەدەن

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار رایدەگەیێنێ، لە ساڵی 2017 دا گۆڕانکاری گەورە روودەدەن و بەپێویستی دەزانێت کورد خۆی بۆ قۆناخی دوای داعش ئامادە بکات.

خالید شوانی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رايگەیاند "لە ساڵی 2017 دا گۆڕانکاری گەورە دێنەئاراوە، بەتایبەت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان".

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار گوتیشی "بەدڵنیاییەوە ساڵی2017 لە عێراق کۆتایی بە داعش دەهێندرێت، بۆیە دەبێ سەرکردایەتی کورد خۆی بۆ قۆناخی دوای داعش ئامادە بکات، بەتایبەت کە چاوەڕوان دەکرێ حکومەتی عێراق لەدوای داعش بەهێزتر بێت.
payamner-
Top