عه‌بادی: ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ گه‌یشتۆته قۆناغی یه‌كلایی كردنه‌وه
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق "رۆژی شه‌ممه حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كردووه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی شه‌ڕه‌وه كردووه و گوێبیستی راپۆرته‌كانی شه‌ڕ بووه و چه‌ند رێنماییه‌كی ده‌ركردووه كه ده‌بنه هۆی جێگیركردنی سه‌ركه‌وتنه‌كان و دابینكردنی یارمه‌تی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه و پارێزگاری كردن له هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیان".
عه‌بادی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه "ئۆپه‌راسیۆنی واهاتین نه‌ینه‌وا چۆته قۆناغی یه‌كلاییكردنه‌وه‌وه و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ش ده‌ڕوات كه بۆی دانرابوو و له‌ئێستادا هێزه‌كانمان له‌ناو موسڵن و وره‌یان زۆر به‌رزه و دوژمنيش له تێكشكاندایه".
ئه‌م قسانه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له‌كاتێكدایه كه رۆژی پێنجشه‌ممه قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستیپێكرد، دوای ماوه‌یه‌ك وه‌ستان و خاوبونه‌وه‌ی پێشڕه‌وییه‌كان كه به‌رپرسانی سوپا هۆكاره‌كه‌یان بۆ زیان نه‌گه‌یاندن به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی گێڕایه‌وه.
له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵدا کە لە17ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستیپێکردوە، 100 هه‌زار سه‌رباز له سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گروپه چه‌كداره شیعه‌كان به‌شداریده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌ناو موسڵ نزیكه‌ی 40 گه‌ره‌كی كۆنترۆڵكرده‌وه، له‌م مانگه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك هێرشه‌كانیان وه‌ستاند ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خۆیان، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێز و خۆئاماده‌كردن بووه بۆ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد.
xandan -
