نه‌جه‌ف...چه‌كدارانی داعش له هێرشێكدا حه‌وت پۆلیسی عێراقیان كوشت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی نه‌جه‌ف رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چه‌كدارانی داعش له‌نزیك شاری نه‌جه‌ف هێرشیان كردۆته سه‌ر بازگه‌یه‌كی پشكنینی پۆلیس له ئه‌نجامدا حه‌وت پۆلیس كوژران و 17ی دیكه بریندار بوون.
ئه‌و چه‌كدارانه به دوو ئوتومبێل له بیابانه‌كانی شارۆچكه‌ی قادسیه رۆژئاوای نه‌جه‌ف هاتوون، له‌و كاته‌ی كارمه‌ندانی پۆلیسی له بازگه‌كه بۆ پشكنین رایانگرتوون، شوفێره‌كه بۆمبێكی چێنراوی ته‌قاندۆته‌وه پاشان ئوتوبێلی دووه‌م هه‌ڵاتووه دوای ئه‌وه‌ی دووكه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیسی بازگه‌كه‌وه كوژراون.
رێكخراوی داعش به‌پرسیاریه‌تی خۆی له‌م هێرشه راگه‌یاند، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، چوار چه‌كدار ته‌قه‌یان كردوه پێش ئه‌وه‌ی خۆیان بته‌قێننه‌وه و هێرشبه‌ری یه‌كه‌میش هێرشێكی خۆكوژی به ئۆتۆمبێله‌وه ئه‌نجامدا.
به‌ڵام نه‌توانراوه ده‌ستبه‌جێ ئه‌م دوو هه‌واڵه پشتڕاست بكرێته‌وه.
payamner-
